نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا خوازیاری دەستپێکردنی لێکٶڵینەوە لەبارەی چۆنیەتی رادەستکردنی چەکی ئەوروپی بە گروپە تیرۆریستیەکانی وەک داعش لە عێراق و سوریان.
لە رەشنووسی گەڵالەیەک، کە لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبورگ ئامادە کراوە، هاتووە: ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی لەوانە بولغارستان و رۆمانیا، پابەندی یاسا و هەڵوێستی یەکسانی ئەم یەکێتییە سەبارەت بە رادەستکردنی چەک نین، بە جۆرێک، کە چەکی ئەورپی فرۆشراوە بە لایەنی سێهەم.
کەنالێ هەواڵی یۆرۆ نیوز، ساڵی رابردوو بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی بەریتانی ئاشكرای کرد، کە ٣٣.١٨٪ چەکی دەستی داعش، ئەوروپین و زۆربەی ئەم چەکانەش لە وڵاتانی وەک رۆمانیا، بولغاریا و هەنگاریا رادەستی ئەم گراپانە دەکرێن.