نوچەنێت-بی.بی.سی
ئەمڕۆ (چوارشەممە ١٤ی نۆڤەمبەر)، سەردۆزگەری تاران رایگەیاند، کە بڕیاری لە سێدارەدانی وەحید مەزڵومی و محەممەد ئیسمائیل قاسمی، کە لە لایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیەوە پشتڕاست کرابووەوە، خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
مەزڵوومی، هاوینی ئەمساڵ بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی لیرە دەستگیر کرابوو. سەرەتا پۆلیسی ئێران رایگەیاند، کە ناوبراو دوو تەن (نزیک بە ٢٥٠ هەزار لیرە) کۆکردۆتە، تاکوو لە ئەگەر گران بوونیان، بیانفرۆشێتەوە. بەم هۆیەشەوە لە لایەن میدیاکانی ئێران ناوبانگی سوڵتانی سکەی پێدرا.
محەممەد ئیسمائیل-یش، بە هەمان تۆمەت سزای سێدارەی بۆ دیاری کرابوو.
چەند رۆژ بەر لە ئێستا، سەرۆکی دادگای پارێزگای تاران گوتبووی، کە بڕیاری لە سێدارەدرانی ئەم دوو کەسە، کەمتر لە یەک مانگی دیکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.