نوچەنێت–ریانۆڤێستی
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا چوار بەرپرس و گروپێکی فەلەستینی بە تۆمەتی پەیوەندی بە حزبوڵڵای لوبنان، خستە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە.
بە گوێڕەی ئاژانسی هەواڵی ریانۆڤێستی، لەم لیستەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ناوی چوار هاوڵاوتی عێراقی و لوبنانی دەبیندرێ، کە بە تۆمەتی پەیوەندی و هاوکاری لە گەڵ حزبوڵڵای لوبنان سزا دراون.
بە دەر لەم چوار کەسە، گروپێکی فەلەستینیش خراوەتە لیستی رەشی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە، کە بە گروپی “لوا مجاهدین” دەناسرێتەوە.