ئەمنستی هۆشداری لەبارەی دیپۆرتکردنی پەنابەران دەدات

0

نوچە-رادیۆ ئەڵمانیا

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، وێڕای رەخنەی توندی بۆ سەر سیاسەتی ئەڵمانیا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پەنابەرانی ئەفغانی، جەخت دەکاتەوە کە ئەفغانستان ئێستاش نائارامە و ناکرێ پەنابەران رەوانەی ئەم وڵاتە بکرێنەوە.

ئەمنستی رایگەیاند، لە دۆخێکی ئاوا نائەمندا، گەڕاندنەوەی پەنابەرانی ئەفغانی سیاسەتێکی گونجاو نییە.

سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییانە بۆ سەر بنکەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئەفغانستان، ئەم رێکخراوە دەڵێت، دۆخی ئەمنی ئەفغانستان لەو پەڕی لاوازیدایە و هەر جۆرە پلانێک و جێبەجێکردنی پێویستی بە ئاسایش و سەقامگیری هەیە.

کارناسێکی رێکخراوەکە هەروەها دەڵێت، دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ئەفغانستان، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ هەژمار دەکرێ و دەبێ رێگە بەم رەوتە بگیردرێت

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com