خەڵاتی باڵیۆزی ویژدانی وەرگیرایەوە

0

نوچەنێت–یۆرۆ نیوز

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، بەرزترین خەڵاتی ئەم رێکخراوەی، کە بە خەڵاتی باڵیۆزی ویژدان دەناسرێتەوە، لە ئانگ سو چی، سەرۆکی حزبی دەسەڵاتداری میانمار وەرگرتەوە.

ئانگ سان سوچی،ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی باڵیۆزی ویژدانی ئەمنستی ئینتەرناشناڵی پێ بەخشرا. ئەم خەڵاتە، دەدرێ بەو کەس و گروپانەی، کە لە روانگەی ئەمنستییەوە، یارمەتییان بە رەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ کردووە.

ئەمنستی هۆکاری وەرگرتنەوەی ئەم خەڵاتەی لە ئانگ سو چی، گەڕاندۆتەوە بۆ خەمساردی ناوبراو بە نیسبەت سەرکوتی کەمینەی موسوڵمانی روهینگیا، لە لایەن سوپای میانمارەوە.

پەرلەمانی کەنەداش مانگی سێبتەمبەری رابردوو، خەڵاتی فەخری ئەم وڵاتەی لە ئانگ سو چی وەرگرتەوە.

سوپای میانمار، هاوینی ساڵی رابردوو، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پارێزگای راخین، دەستی دایە سەرکوتی ئەم کەمینەیە و لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە، ٧٢٠ هەزار کەس لە ئەندامانی سەر بەم کەمینەیە، ناچار بوون شوێنی ژیانی خۆیان جێ بهێڵن.

نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەم ئۆپەراسیۆنانەی سوپای میانماری بە جینۆساید وەسف کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com