نوچەنێت-رۆیتەرز
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە ئیسرائیل و حەماس دەکات پشوودرێژ بن و رێگە لە قووڵتربوونی کێشەکان و رووداوی شەڕ بگرن.
ئەنتەنیۆ گۆترێس، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، دوابەدوای هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی حەماس و هێرشی رۆکێتی ئەم رێکخراوە بۆ سەر ئیسرائیل، داوای لە دوو لایەن کردووە پشووودرێژ بن.
ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لە دوو لایەن کردووە بە رێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
گۆترێس هەروەها جەختی لە سەر رۆڵی نێوەندگیری وڵاتی میسر کردۆتەوە.