نوچەنێت
سوپاى ئیسرائیل بۆردومانى چه‌ند پێگه‌یه‌كى حه‌ماسى كرد له غه‌ززه، هاوكات سه‌ربازێكى ئه‌و وڵاته برینداربوو له پاسێكدا، كه به قازیفه كرابووه ئامانج.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٢-١١-٢٠١٨، پاسێكى سوپاى ئیسرائیل، به قازیفه‌یه‌ك كرایه ئامانج له رۆژهه‌ڵاتى غه‌ززه، به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك برینداربوو.
له به‌رامبه‌ردا سوپاى ئیسرائیل بۆردومانى چه‌ند پێگه‌یه‌كى حه‌ماسى كرد له ناوه‌ندى غه‌ززه.
گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل رایگه‌یاند، ته‌نها سه‌ربازێكیان برینداربووه به‌هۆى هه‌ڵدانى قازیفه‌وه، كه پاسێكى ئیسرائیلییه‌كانى كردبووه ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌له‌ستینه‌وه به سكاى نیوزى وتووه، ده‌یان موشه‌ك و قازیفه به‌سه‌ر ناوچه‌كانى نیشته‌جێبوون ته‌قیون، و بارودۆخى ناوچه‌كه‌نا جێگیره.