نوچەنێت
میدیاکانی تورکیا ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەیان ئاشکراکردوو، کە بەیانی ئەمڕۆ بەلەمەکەیان لەناو دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت.
بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە ١٢-١١-٢٠١٨)، بەلەمێکی کۆچبەران کە ١٥ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لەناو دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو کۆچبەرانەی لە ئاوەکەدا ماونەتەوە.
بەپێی زانیاری میدیاکانی تورکیا، ١٥ کۆچبەر لەنێو بەلەمەکەدا بوون کە ١٤ کۆچبەریان خەڵکی ئەفغانستانن و یەکێک لە کۆچبەرەکانیش خەڵکی ئێرانە.
تا ئێستا تەرمی ٤ لە کۆچبەرەکان، کە دوانیان منداڵن لەلایەن تیمە فریاگوزاریەکانەوە دۆزراونەتەوە و ٥ کۆچبەریش لە مردن ڕزگاریان بووە و چارەنوسی ٦ کۆچبەریش بە نادیاری ماوەتەوە.