پەرلەمان چاوەڕیی وەڵامی حکومەتە

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حکومەتی عێراقی ئامادە نەبێت گۆڕانکاری، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بکات، هەوڵدەدەین جارێکی تر بیگەڕێنینەوە بۆ حکومەت.

ڕۆژی ٢٨-١٠-٢٠١٨، بودجه‌ی گشتی عیراقی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠١٩ وه‌ك (پڕۆژه‌یاسا) له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، په‌سه‌ندكرا دواتر پڕۆژەیاساکە ره‌وانه‌ی‌ پەرلەمانی عێراق کرا. لە پڕۆژەیاساکەدا، پشکی هەرێمی کوردستان بە لە ١٢،٦٧% دیاریکراوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، دانا محەمەد جەزا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق، ڕایگەیاند”لیژنەیەک پێکهێنرابوو بۆ ئەوەی دیراسەتی ئەو خاڵا و ماددانە بکات، کە نادەستوورین لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ ی عێراق بۆئەوەی چاک بکرێت، بەڵام  تاوەکو ئێستا لیژنەکە دەستبەکار نەبووە، چاوەڕێی وەڵامی حکومەتین بڕیارێک دەربکات بۆئەوەی  ئامادەبێت گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاساکەدا بکات”.

دانای شەهید جەزا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو لیژنەی، کە پێکهێنراوە مولزەم نییە ئەوە گۆڕانکاریانە بکات، چونکە بەپێی دەستوور ئەو گۆڕانکارییانەی لە دەست پەرلەماندایە بیکات، هەندێک گۆڕانکاری بەسیتن  و  دەتوانین هەندێک بەند کاتەکانی ئاڵ و گۆڕ پێبکەین، یان هەندێک پارە، کە دیاری کرابێت کەمی بکەینەوە، بەڵام ناتوانین دەستکاری پشکی هەرێمی کوردستان بکەین یان بەندێکی بۆزیاد بکەین.

پەرلەمانتارەکەی پارتی، دەشڵێت “ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە ناتوانین ئیشی لەسەر بکەین، بۆیە وەستاوین حکومەت بڕیارێک بدات، کە دەسەڵات بداتە لیژنەکە، ئەگەر چەند خاڵێکیان پێشنیارکرد ئەوان جێبەجێیبکەن”.

ناوبراو گوتیشی “جگە لە کورد چەند لایەنێکی تریش لە پەرلەمانی عێراق، ناڕازین لەپڕۆژەیاسای بودجە و تێبینییان لەسەری هەیە، ئەگەر حکومەت ڕازینەبێت ئەو ڕێنمایی و پێشنایارانە جێبەجێبکات، بە هەموومان فشارێک درووست دەکەین و هەوڵدەدەین بیگەڕێنینەوە بۆ حکومەت بۆئەوەی دەستکاری بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com