حکومەتی ئێران ٢٢ کەسی لە سێدارە دا

0

نوجەنێت

چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئەهواز ئاشکرایان کرد، کە دەزگای دادوەریی ئێران ٢٢ چالاکوانی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی عەرەبی ئەهوازی لە گرتووخانەکانی ئەو شارە لەسێدارە داوە.

ئەمە لەسێدارەدانە حکومەتی ئێران وەک تۆڵەی رووداوەکەی رۆژی ٢٢-٩-٢٠١٨، کە پاش هێرش و دەستڕێژی چوار چەکدار بۆ سەر ڕێوڕەسم و نمایشی سەربازی لە ئەهواز، ٢٥ کەس کوژران و ٦١ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەمبارەوە “بزووتنەوەی میللی دیموکراتیکی عەرەبی ئەحواز” دوێنێ یەکەشەممە ١١-١١-٢٠١٨، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ئاشکرای کردووە، ئیتلاعاتی ئەهواز بنەماڵەی ٢٢ چالاکوانی بەندکراوی ئاگادار کردووەتەوە، کە منداڵەکانیان لەسێدارە دراون.

دامودەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ئەهواز، بنەماڵە و کەسوکاری ئەو لەسێدارەدراوانەیان ئاگادار کردووەتەوە، کە نابێ ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشییان بۆ دابنێن.

هەروەها بە گویرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران پاش ڕووداوی هێرشەکەی ئەهواز، کە کۆتایی هاوینی ڕابردوو ڕوویدا، سەدان چالاکوانی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی عەرەبی ئەهوازیان دەستگیر کردووە و چالاکوانی مافی مرۆڤ دەڵێن ٦٠٠ کەس دەستگیر کراون و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش ڕای گەیاندووە ١٧٨ کەس گیراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com