وەزیری دارایی عێراق لەسەر بودجەی ٢٠١٩ هەڵوێستی خۆی دەربڕی

0

نوچەنێت

وەزیری دارایی عێراقیش رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە لەسەر بنەمای کارنامەی حکومەتی نوێ دەبێت و پشت بە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری و وەستانەوە دژی گەندەڵی دەبەستێت.

ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی عێراق، کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتی د. فوئاد حوسێن،  جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری ئابووری و وەزیری دارایی ئەنجامدرا کە تێیدا، تورهان موفتی، رێكخەری گشتی كاروباری پارێزگاكان لەگەڵ بریكاری وەزارەتی دارایی، ژمارەیەك لە پارێزگاران، سەرۆكی فەرمانگەكانی دارایی لە وەزارەتەكانی حكومەتی عیراق و نوێنەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەبوون.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا  پێداویستییەكانی هەموو ئەو لایەنانە باسكرا. هەروەها تاوتوێی دووبارە دیراسەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە کرا، بەر لەوەی بخرێتە گفتوگۆ لەلایەن حكومەتەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە،  د. فوئاد حوسێن رایگەیاندووە “دووپاتی لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم یاسایە كردەوە لەژێر رۆشنایی ئەو پرۆگرامە حكومییەی سەرۆكوەزیران جەختی لەسەر كردەوە، كە پشت بە هەبوونی بناغەیەكی پتەو بۆ بونیادنان و ئاوەدانكردەوە و پێكشەشكردنی خزمەتگوزاری و وەستان لە دژی گەندەڵی دەبەستێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com