نوچەنێت–سپۆتنیک
سەرۆکی روسیا وێڕای بە ئەرێنی وەسفکردنی پلانی پێکهێنانی سوپای ئەوروپا، سەبارەت بە پەیوەندیەکانیان لە گەڵ ئەمریکا دەڵێت، مۆسکۆ ئامادەیە گفتوگۆ لە گەڵ واشنتۆن بکات.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، گەشبینی خۆی سەبارەت بە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن دەخاتەڕوو و دەشڵێت “تاکوو ئێستا نەمتوانیوە لە پاریس لە گەڵ سەرۆک ترەمپ کۆببمەوە، بەڵام ئەم دیدارە ئەنجام دەدرێت”.
سەبارەت بە پێکهێنانی سوپای ئەوروپی، کە لە لایەن ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، پێشنیار کراوە، پوتین دەڵێت، ئەمە پێشنیارێکی نوێ نییە و پێشتریش باسی لە سەر کراوە. ئەم پێشنیارە بە ئاراستەی گرەنتی کردنی ئاسایشی ئەوروپایە.