ئەگەرەکانی بەردەم کەوتنی رژێمی ئایەتوڵڵاکان

0

نوچەنێت

بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پێیانوایە، کە رژێمی ئێران بەرگەی گەمارۆکان ناگرێ و لە رووخانی خۆی نزیک دەبێتەوە.

ئەم بابەتە، لە سەر پێگەی ئێن.بی.سی ئەمریکی، بڵاوبووتەوە و تیایدا پشت بە لێدوانی چەند بەرپرسێکی ئێستا و پێشووی ئیدارەی ئەمریکا و دیپلۆماتکارانی رۆژئاوایی بەستراوە.

کەناڵی ئێن.بی.سی، گومانی خستۆتە سەر توانای ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆکانی ئێران و پێیوایە کە ئەم سزایانە چۆک بە ئێران دادەدات.

ترەمپ لە مانگی ئوتی رابردوو گوتبووی:کاتێک چوومە کۆشكی سپی، پرسیار ئەوە بوو کە ئێران چ کات دەتوانێ کۆنترۆڵی هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، بەڵام لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی رابردوودا، دۆخەکە گەلێک جیاوازە.

بەڵام بە پێچەوانەوە، هاوپەیمانانی ئەوروپی واشنتۆن و شارەزایانی بواری ئەمنی ئەم بۆچوونەی ئەمریکیەکان رەتدەکەنەوە و ئەم ئومێدەی ئەمریکا بە خەیاڵ وەسف دەکەن.

دیپلۆماتکارانی رۆژئاوایی دەڵێن “مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، سەرۆک ترەمپ، جەخت لە سەر ناکامی رژێمی ئێران و بێ هیوایی کۆمەڵگه‌ی ئێران دەکەنەوە. ئەوان لەگەڵ رێژەیەکی بەرزی هەڵاوسان، مانگرتنەکان و ناڕەزایی سەر شەقامەکان دەکەنەوە. پێیانوایە، کە گەمارۆکانی سەر کەرتی وزەی ئێرانیش دەتوانێ دوایین زەبر لە پەیکەری کۆماری ئیسلامی ئێران بوەشێنێت. بە باوەڕی ئەوان ئەم زەبرە بە رادەیەک گورچبڕە، کە دەتوانێ دەستی ئێران لە دەستوەردانی سەربازی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کورت بکاتەوە یان تەنانەت بوار بۆ کەوتنی رژێمەکەی بڕەخسێنێت”.

دەزگا هەواڵگریيەکانی ئەمریکا، تاکو ئێستا ئاماژەیەکیان سەبارەت بە ئەگەری کەوتنی رژێمی ئێران نەدۆزیوەتەوە. سیاسەتی فەرمی ئیدارەی ترەمپ لە ئێستاشدا توندترکردنەوەی ئەو گوشارە سیاسيەی ناوخۆی ئێران، کە پێشتریش هەبووە.

 

گۆڕینی رژێم

پۆمپیۆ، بۆڵتۆن و بەرپرسانی دیکەی باڵای ئەمریکا، تاکو ئێستا پێداگرییان لە سەر ئەم خاڵە کردۆتەوە، کە ئەوانی سیاسەتی گۆڕینی رژێمی ئێران پەیڕەو ناکەن، بەڵکو ئامانجی سەرەکییان گۆڕینی رەفتار و سیاسەتی رژێمە.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: سرووشتییە، کە ئەم رژێمەمان خۆش نەوێ، چونکە دیکتاتۆرییەتێکی مەزهەبی و گەندەڵە، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیار لای خەڵکی ئێرانە، کە سەبارەت بە مان و نەمانی چۆن بیر دەکەنەوە و چ بڕیارێک دەدەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، تەنانەت لە گەرمەی شەڕی ساردی نێوان واشنتۆن و تاران، بە جۆرێک پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی ئێران و داواکاریيەکانیان دەربڕیوە، ئێستاشی لەگەڵ بێت داوا لە خەڵک دەکات ئەم رژێمە بڕووخێنن.

 

شەقامەکانی ئێران و نەبوونی ئۆپۆزسیۆن

بە گوتەی دیپلۆماتکاران و شارەزایانی بواری ئەمنی، ناڕەزایی و خۆپێشاندانەکانی ئێران کاتی و جاربەجارە و هێشتا نەبۆتە بزووتنەوەیەکی گشتگیر و سەرتاسەری و لایەنی سیاسی بە خۆوە نەگرتووە.

دیپلۆماتکارێکی ئەوروپی بە ئێن.بی.سی گوتووە: بۆ خستنی رژێمی ئێران دەبێ جموجۆڵ و ئامادەکاری زیاتر لە ئارادا بێت.

شارەزایان پێیانوایە، کە کۆتایی ئەم رژێمە بەم زووانە چاوەرێ ناکرێت. چونکە سوپای پاسداران ئێستاش بەهێزە و توانای سەرکوت و دژکردەوەی هەیە. ئەم سوپایە دەستی بە سەرچاوەی پێویست رادەگات و توانای رێکخستنی هەیە و هێزەکانی بە کون و قوژبنی ئێڕان بڵاوە پێکردووە.

جۆن مەک لالین، سەرپەرشتيار و جێگری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دەڵێت، رژێمی ئێران تاکو ئێستا لەگەڵ هیچ ئۆپۆزسیۆنێکی یەکپارچە و رێکخراو بەرەوڕوو نەبۆتەوە.

ئەوروپیەکان پێیانوایە، کە لە غیابی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز، ناسەقامگیرکردنی رژێمی ئێران دەبێتە هۆکاری توندوتیژکردنی رەفتاری رژێم و رەنگە لایەنی هێرشبەرانە بە خۆوە بگرێت، هەر چۆنێک بێت سوپای پاسداران چەک و پارەی پێویستی لە بەردەست دایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com