ناوه‌ڕۆكی كۆبووونه‌وه‌ی ماکرۆن و ترەمپ له‌باره‌ی ئێرانه‌وه‌ ئاشكرا كرا

0

نوچەنێت-سی.ئێن.ئێن

لە میانی سەردانی سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ فەرەنسا، سەرانی دوو وڵاتە لە بارەی ئێرانەوە لە پشت دەرگا داخراوەکان گفتوگۆیان کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆش (١١ی نۆڤەمبەر)، بڕیارە لە گەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی کۆبێتەوە.

کەنالی هەواڵی سی،ئێن،ئێن، لە سەر زاری گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا رایگەیاندووە: دۆناڵد ترەمپ لە دیدار لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن، جەختی لە سه‌ر توندتر کردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێران کردۆتەوە. ترەمپ هەروەها گوتوویەتی: پێویستە گوشارەکانی سەر ئێران بە ئامانجی لاوازکردنی زیاتر بکرێت.

ئیمانۆئێل ماکرۆن، لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپ گوتوویەتی، ئەگەر لایەنەکان لەم بارەوە راوێژ و گفگۆی زیاتر ئەنجام بدەن، هەڵوێستی فەرەنسا و ئەمریکا، نزیکتر دەبێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا، هەروەها جەختی لە سەر گرێدانی رێککەوتنێکی نوێ کردووە، کە بەو پێیە گه‌رەنتی ئەوە بکرێ، كه‌ ئێران هیچ کات دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.

ماکرۆن لە تویتێکدا نووسیویەتی: بەرەنگاربونەوەی تیرۆریزم، بابەتی بەرگری ئەوروپا، سوریا و کۆمەڵێک پرسی دیکە، تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم دیدارە بووە. ماکرۆن دیدارەکەی بە “زۆر باش” وەسف کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com