نوچەنێت-روسیا الیوم
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە مەبەستی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی کۆتایی هاتنی شەڕی یەکەمی جیهان، بەرەو پاریس بەڕێکەوت.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، شەوی رابردوو تەل ئەبیبی بەرەو پاریس بەجێ هێشت. بڕیارە لە پەراوێزی ئەم یادەدا، نەتانیاهۆ لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆبێتەوە.
ئامانجێکی دیکەی ئەم سەردانەی نەتانیاهۆ، کۆبوونەوە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا-یە، هەرچەند پاریس رایگەیاندووە، کە ئەم دیدارانە بەڕێوەناچێت.
ئاژانسەکانی هەواڵ باسیان لەوە دەکرد، کە نەتانیاهۆ، بەرنامەی سەردانەکەی بۆ پاریس هەڵوەشاندۆتەوە.
تەوەرێکی دیکەی سەردان و چاوپێکەوتنەکانی نەتانیاهۆ، بابەتی پڕچەککردنی حزبوڵڵای لوبنانە و دەیهەوێ لەم سەردانەی بۆ پاریس گوشار بۆ سەر لوبنان دروست بکات.