نوچەنێت-ساندی تایمز
ژمارەی دژبەرانی نەخشەڕێگای سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ دەرچوونی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا رووی لە زیاد بوونە و بە گوێڕەی زانیاریەکانی ساندی تایمز، چوار وەزیری دیکەی کابینەی تێرێزامەی، بە نیشانەی ناڕەزایی دەستلەکار دەکشێننەوە.
رۆژنامەی ساندی تایمز وێڕای ئاشکراکردنی ئەم هەواڵە، دەڵێت: ئەو چوار وەزیری ئەندام لە کابینەی مەی، بە تێکڕایان لایەنگری مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپان.
لە لایەکی دیکەی یەکێتی ئەوروپا، نەخشەڕێگای سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆ پێکهێنانی میکانیزمێکی سەربەخۆ، کە یارمەتی بکات بە پرۆسەی برێگزیت، رەتکردۆتەوە.
بە پێی نەخشەڕێگای مەی، رێککەوتنێکی گۆمرکی کورت ماوە واژۆ دەکرێ، تاکوو بەریتانیا لە بابەتی سەربەخۆبوونی لەندەن لە برۆکسێل دڵنیا بێتەوە.
مەی، لە رۆژانی داهاتوو لە گەڵ وەزیرانی کابینەکەی کۆدەبێتەوە.