نوچەنێت-رۆیتەرز
سعودیە و عێراق، سەبارەت بە سەقامگیری بازاڕی نەوت گەیشتنە رێککەوتن.
عاصم جهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: بەغدا و ریاز سەبارەت بە هاوکاریەکانیان بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕی نەوتی جیهان گەیشتوونەتە رێککەوتن.
تاکوو ئێستا روون نییە مەبەستی گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەقامگیری بازاڕەکانی نەوتی جیهان چییە.
جێێ ئاماژەیە، وەزیرانی وزەی عێراق و سعودیە لە بەغدا، دیدار و گفتگوگۆیان ئەنجام داوە. دوو لایەن هەروەها سەبارەت بە دابینکردنی کارەبا لە لایەن سعودیە گەیشتوونەتە رێککەوتن.
عێراق و سعودیە بە دوو وڵاتی گەورەی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهان هەژمار دەکرێن.