نوچەنێت-بی ئێف ئێم
ئیدارەی گشتی ئاسایشی ناوخۆی فەرەنسا وردەکاری پلانی ئەم دواییانە بۆ تیرۆری سەرۆکی ئەم وڵاتە راگەیاند.
ئیدارەی گشتی ئاسایشی ناوخۆی فەرەنسا لەم بارەوە رایگەیاند: دوابەدوای لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە پلانی تیرۆری ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، تاکوو ئێستا ٦ کەس دەستگیر کراون.
بە گوێڕەی لێدوانی بەرپرسانی ئەم دەزگایە، ژان پییەر بی، سەرمایەداری فەرەنسی، تەمەن ٦٢ ساڵ، سەرپەرەشتی ئەم گروپە تیرۆریستتە بووە و بە پێی پلانەکە، بڕیار وابووە، کە ٧ی نۆڤەمبەر بە چەقۆ هێرش بکرێتە سەر ماکرۆن.
پۆلیسی فەرەنسا دەڵێت، لە میانی پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژان پییەر بی، چەقۆیەک دۆزراوەتەوە بە جۆرێک، کە ئامێرەکان پشکنین تەنانەت نەیانتوانیوە کەشفی بکەن.