فراکسیۆنی گۆڕان بایکۆتی دانیشتنێکی پەرلەمان دەکات

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەنێت، پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبەرنامەی کاری پەرلەماندا نەبووە. دەشڵێت “وەک فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، دژی بڕیارەکە بووین و بایکۆتی دانیشتنەکەشمان کرد”.

بەتۆمەتی ساختەکاری و سەرنەکەوتن لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ـی پەرلەمانی عیراق، كۆمسیۆنی هەڵبژارنەكانی عیراق لەلایەن خولی پێشووی پەرلەمانەوە بە بڕیارێك كارەكانی سڕکارا و ژمارەیەك دادوەر جێگەی گرتەوە بۆ دووبارە هەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشیدا پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە بڕیارێكی پەسەند كرد، بۆ دەستپێكردنەوە و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، د. غالب محەمەد، ئەندامی فراسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژارنەکان، ڕایگەیاندن “لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمان، تەنها دوو بابەت هەبوو، ئەوانیش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکان، بەهچ شێوەیەک پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەرنامەی کاردانەبووە، ئەمەش پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراقە”.

غالب محەمەد گوتیشی “بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پەسەندکرا، بەڵام ئێمە وەک فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، دژی بڕیارەکە بووین و بایکۆتی دانیشتنەکەشمان کردوو، دەنگمان پێ نەدا”.

سەبارەت بە هەڵوێستی فراکسیۆنەکەیان ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان، دەڵێت “تائێستا هیچمان نەکردووە، بەڵام ئێمە دیراسەی ئەو بڕیارەی پەرلەمان دەکەین، تاکو بزانین ڕێگە یاساییەکەی چۆنە، بۆ ئەوەی لە  مەحکەمەی ئیحادی تانەی لێبدەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com