بۆڵتۆن: ئێڕان چاوەڕێی گەمارۆی زیاتر بکات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، وێڕای ئاماژەدان بە گەمارۆکانی وڵاتەکەی بۆ سەر کەرتی نەوتی ئێڕان، باس لە سزادانی زیاتری ئەم وڵاتە دەکات.

جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت “سەرباری گەڕی دووەمی گەمارۆکان، ئێڕان چاوەڕێی سزای زیاتر بکات”.

بۆڵتۆن هەروەها دەڵێت: کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێڕان و گەڕانەوە گەڕی دووەمی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە، کاریگەری لە سەر ئابوری و چالاکیەکانی تاران لە دەرەوەی سنوورەکان هەبووە.

بۆڵتۆن لە میانی پرێس کۆنفڕانسێک لە پاریس، ئاماژەی بە سزادانی زیاتری ئێران کردووە بە بێ ئەوەی وردەکاریەکانی بخاتەڕوو.

بۆڵتۆن لەم بارەوە گوتی، کۆمەڵێک کار هەن، کە دەتوانین لە بواری تیرۆریزم و بەرەنگاربوونەوەی چالاکیە تیرۆریستیەکان ئەنجامی بدەین، ئاماژەکان دەڵێن، گەمارۆکان لە سەر چالاکیە تیرۆریستیەکانی ئێڕان لە عێراق، سوریا و یەمەن، شوێندانەر بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com