نوچەنێت
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بنکەکانی ئەو رێکخراوەی لە چیای قەرەچوغ بۆردومان دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە ١٠-١١-٢٠١٨)، دوو فڕۆکە بۆردومانەکەیان ئەنجام داوە و زیانێکی زۆریان بە چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ لە سنووری مەخموور، گەیاندووە.
ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە سنووری مەخموور، پارێزگای نەینەوا، کەرکوک، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار سەریان هەڵداوەتەوە و دەستیان بە کردەی تیرۆریستی دژی خەڵکی مەدەنی و هێزە عێراقییەکان کردووەتەوە، هەرچەندە هێز و میلیشیا عێراقییەکان بە چەکی زۆر و ژمارەی زۆرەوە لەو ناوچانەدان، بەڵام توانای راگرتن و کۆتایی هێنان بە جموجۆڵەکانی داعشیان نییە.