دانیشتنی مۆسکۆ بێ ئەنجام مایەوە

0

نوچەنێت-راشاتودەی

شاندی تاڵیبان دوای دیدار لە مۆسکۆ رایگەیاند، هەر جۆرە پرۆسەیەکی ئاشتی لە ئەفغانستان بە بوونی ئەمریکیەکان، ناگاتە ئەنجام.

شاندی تاڵیبان دەوڵەتی ئێستای ئەفغانستان بە دەستنیشان کراوی ئەمریکا وەسف دەکات و ئەمەش بە هۆکاری بێ ئەنجام مانەوەی گفتوگۆکان وەسف دەکات.

شر محمد عباس، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری تاڵیبان لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی مۆسکۆ، دەڵێت: ئامانجی سەرەکی تاڵیبان کۆتایی هێنان بە هەژموونی ئەمریکا و هاوپەیمانانیەتی لە ئەفغانستان.

ئەم بەرپرسەی تاڵیبان دەشڵێت “ریگە نادەین تەنانەت یەک سەربازی ئەمریکیش لە ئەفغانستان بوونی هەبێت. ئێمە ئامادەی دانوستانین، بەڵام تەنها لە گەڵ کابول.

بە گوتەی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری تاڵیبان، تەنها چارەسەری کێشەکان گفتوگۆیە؛ ئێمە لە سەرەتای رێگەداین و تاکوو پێکهێنانی متمانە لە نێوان دوو لایەن، رێگایەکی زۆرمان لە بەردەمدایە.

تاڵیبان هەروەها رایگەیاندووە، کە شاندێکی باڵای خۆی پێکهاتوو لە پێنج ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوانەی مۆسکۆ دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com