نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەری هێرشە تیرۆریستییەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی بە هێزە و لەم رووەوە نیگەرانن.
دوای ئەوەی، کە رێکخراوی داعش بەرپرسایەتی خۆی لە هێرشە بۆ سەر هێزەکانی پۆلیس لە مێلبۆرن رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا لەبارەی بەردەوام بوونی ئەم هێرشانە هۆشداری دەدات، کە بە هۆی ئەم هێرشەوە کەسێک کوژراو و چەند کەسی دیکەش بریندار بوو.
سکات مۆریسیۆن، سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا دەڵێت، ئێستاش مەترسی ئیسلامی توندڕەو هەرەشە لە ئەمن و ئاسایشی وڵاتەکەمان دەکات.
مۆریسۆن لەم بارەوە دەشڵێت: ئیسلامی توندڕەو -و توندوتیژی، هەڕەشە لە هەموو بوارەکانی ژیانی ئێمە دەکات و ئەم جۆرە لە ئیسلام، مەترسی هەرە جیدییە بۆ سەر ئۆسترالیا.