هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی تورکیا دەداتەوە

0

نوچەنێت–الاخبار

گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەرامبەر بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات، هەڵوێستی وەرگرت.

گوتەبێژی هێزەکانی سوریا دیموکرات دەڵێت: بە دوور دەزانن، کە ئەمریکا بیهەوێ لە سەر حیسابی ئەوان دانوستان بکات، چون بە کردەوە توانایی ئەم هێزە لە شەڕی دژی داعش سەلمێندراوە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، سوپای ئازاد، کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت، شکستی هێناوە.

گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەوڵەکانی تورکیا بۆ هەڕەشە و هێرش بۆ سەر ئەوان، وەک سەرپۆش دانان لە سەر کێشە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە لێکدەداتەوە. هەروەها ئەگەری هێرشی تورکیا بە دوور نازانێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com