نوچەنێت-الجزیرە
سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە سەبارەت بە دۆسیەی جەماڵ خاشقچی، لێدوانێکی دا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: هەفتەی داهاتوو دوابڕیاری من لەبارەی کوشتنی جەمال خاشقچی دەبیستن.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە ڕای گشتی ئەمریکا و جیهان چاوەڕوانی دواهەڵوێست و بڕیاری کۆتایی ناوبراو دەکەن، سەبارەت بەم کەیسە.
ترەمپ، هەروەها جەخت لە سەر هاوکاری کۆنگرێسی ئەمریکا، تورکیا و سعودیە دەکاتەوە، بۆ ڕوون بوونەوەی کەیسی خاشقچی.