نوچەنێت: ئاژانسەکان
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی راگەیەندراوی پێدانی بەخشش بەو کەسانەی زانیاری لەبارەی سێ سەرکردەکەی پەکەکە ئاشکرا دەکەن، دەڵێ ئەم بڕیارە بۆ ئێستا هیچ كهڵكی نییه.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ (سێشەممە، ٦-١١-٢٠١٨) رایگەیاند “ئیدارەی وڵاتەکەی بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار بەخششی بۆ دۆزینەوەی شوێنی سێ بەرپرسی باڵای پەکەکە داناوە، بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج و بەپێی لیستەکەی ئەمریکا، بڕی بەخششەکان بەمشێوەیە: موراد قەرەیڵان پێنج ملیۆن دۆلار، جەمیل بایک چوار ملیۆن دۆلار، دوران کاڵکان سێ ملیۆن دۆلار”.
ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەکاتی بەشداریکردن لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە: به پارێزهوه سهیری ئهم بڕیاره دهكهن، کە ئەمریکا لەبارەی بەرپرسانی پەکەکە داویەتی.
ئیبراهیم کاڵن جەختی کردەوە لەوەی، کە “ئەو بڕیارە بۆ ئێستا هیچ كهڵكی نییه” و پێیان وایه ئەمریکا له دهركردنی ئەو بڕیارە دواكهوتووە.