نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا، کە بە زمانی فارسی بڵاو بۆتەوە جەخت دەکاتەوە، کە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تەنها فرۆشتنی خۆراک، بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، دەرمان و بواری پزیشکی ناگرێتەوە.
مایک پەمپیۆ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، روو بە خەڵکی ئێران دەڵێت: خەڵکی ئێران دوای تێپەڕبوونی ٤٠ ساڵ، زۆرترین زیانی لە گەندەڵی ئابوری و بەڕێوەبەری کۆماری ئیسلامی بینیوە.
لەم تویتەدا پەمپیۆ دەشڵێت “بە پێچەوانەی ئەوەی، کە رژێمی ئێران بانگەشەی بۆ دەکات، گەمارۆکانی ئێمە فرۆشتنی خۆراک، بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، دەرمان و پێداویستی پزیشکی ناگرێتەوە.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ئامانجی گەمارۆکان، تەنها رژێمی ئێرانە نەک خەڵکی ئەم وڵاتە.
