نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ نەک هەر هەرێمی کوردستان، بەڵکو چەند پارێزگایەکی دیکەش هاوکات ناڕازیی بوونی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە خستەڕوو.
پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩، کە کابینەی عەبادی رەوانەی پەرلەمانی کردبوو، لەگەڵ کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی تاوتوێبکات و دواتر لە پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
لە لێدوانیکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان جەمال، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی هەڵوێستی فراکسیۆنەکان لەسەر بودجەی ٢٠١٩، رایگەیاند: نەک هەر هەرێمی کوردستان، بەڵکو پارێزگاکانی بەسرە، سەلاحەدین و بابل ئەنبار، چەند پارێزگایەکی دیکە هاوکات لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان ناڕازیی بوونی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە خستەڕوو.
شیروان جەمال دەڵێت، لە کۆبوونەوەی پەرلەمان نوێنەری حکومەت د. توهان موفتی ئامادەی دانیشتنەکە بوو، دەنگدرا لەسەر گەڕاندنەوەی پڕۆژەیاساکە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، دەنگیشی لەسەر درا، بەڵام راگەیەنرا دەنگی نەهێناوەتەوە و گەیشتینەوە ئەو ئەنجامەی تێبینییەکان بنێردرێتەوە و لیژنەیەک لە پەرلەمان پێک بێت بۆ پێداچوونەوە
ئە ئەندام پەرلەمانە گوتیشی، نوێنەرەکەی حکومەت لە پەرلەمان داوای کرد ئەو پڕۆژەیاسایە نەگەڕێندرێتەوە بۆ حکومەت، لەبەر ئەوەی بە کەمترین ماوە بگەینە ئەنجام، بۆ ئەو مەبەسەتەش دوو لیژنە پێکهاتو ولە حکومەت و پەرلەمان لێکۆڵینەوەی ئەو پڕۆژەیە بکرێت.
شێروان جەمال ئاماژەی بەوەشدا، کە تا رۆژی پێنجشەممە ٨-١١-٢٠١٨، مۆڵەت بەو دوو لیژنە دراوە گفتوگۆ بکەن و بگەنە ئەنجام، ئەگەرنا بە دەنگدان پڕۆژەیاساکە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران. گوتیشی “هێشتا لە پەرلەمان لیژنەی دارایی دانەنراوە و ئەو کارەش تایبەت بەو لیژنەوە و هەروەها رۆژی پێنجشەممە لیژنەکە هەڵدەبژێردرێ”.