نوچەنێت-رۆیتەرز
جێگری سەرۆکی چین دەڵێت پەکین ئامادەیە بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی لە گەڵ واشنتۆن، پرۆسیەکی نوێ لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا دەستپێبکات.
وانگ کیشان، جێگری سەرۆکی چین دەشڵێت: واشنتۆن و پەکین، دەبێ لە رووی بازرگانی و ئابوورییەوە لاپەڕەیەکی نوێ لە هاوکاری و پەیوەندی هەڵبدەنەوە.
بە گوتەی جێگری سەرۆکی چین، جیهان ئەمڕۆ لە گەڵ کۆمەڵێک کێشە و گرفت بەرەوڕوویە و چارەسەرکردنیان پێویستی بە هاوکاری نزیکی پەکین و واشنتۆنە. باوەڕی قووڵمان بە هاوکاری و گفتوگۆ هەیە.