نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە سەر پێگەی ئینتەرنێتی خۆی رایگەیاندووە، کە ناتان ئەی سەیڵز، رێکخەری کاروباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
بە پێێ بەیانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێردەی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی نۆڤەمبەر، سەردانی ریازی پایتەختی سعودیە دەکات و رۆژانی ٧ و ٨ی نۆڤەمبەرـ یش سەردانی مەنامە دەکات و لەم سەردانەی ناتان ئەی سەیڵز، لە گەڵ بەرپرسانی ریاز و مەنامە کۆدەبێتەوە.
چڕکردنەوەی هاوکاریەکان ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ئێران، بنەبڕکردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریزم و بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستیەکان، تەوەرە سەرەکیەکانی سەردانەکەی ئەم دیپلۆماتکارەی ئەمریکا بۆ ناوچەکەیە.