تورکیا لەبارەی گەمارۆکانی ئەمریکا هەڵوێستی  وەرگرت

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

تورکیا سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هۆشداری دەدات.

دوای ئەوەی، کە رۆژی رابردوو، واشنتۆن بە فەرمی خولی دووەمی گەمارۆکانی ئێرانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بەم بڕیارەی ئەمریکا هۆشداری دەدات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم بارەوە دەڵێت، هەوڵدان بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران، مەترسی بەدواوەیە.

چاوش ئۆغڵو گوتی: هاوکات لە گەڵ ئەوەی داوامان لە ئەمریکا کرد، لە دەرەوەی گەمارۆکان بین،داواشمان لێکردن گوشار و هەڕەشە  وگۆشەگیرکردنی تاران مەترسیدارە.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، سزادانی خەڵکی ئێرانیش نادادپەروەرانە و دوورە لە عەدالەت، تورکیا دژی هەر جۆرە گەمارۆیەکە و پێی وایە کاریگەر نابن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com