نوچە-ئاڕ.تی
نێردەی تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت، بەرامبەر بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، پشتیوانی لە تاران دەکەن.
ئەلەکساندەر لاڤرنتیڤ، نێردەی ڤلادمیر پوتین بۆ کاروباری سوریا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە،٥ی نۆڤەمبەر جەختی کردەوە، مۆسکۆ بەرامبەر بە سزا نایاساییەکانی واشنتۆن بەرامبەر بە ئێران پاڵپشتی ئەم وڵاتە دەکات.
نێردەی پوتین لە دیدار لە گەڵ عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە تاران گوتی، هاتوومەتە تاران تاکو پشتیوانی روسیا بە ئێران رابگەیەنم