نوچە-فاینەنشاڵ تایمز
ستیڤێن منوچین، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا دەڵێت گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، ئەم وڵاتە ناچار دەکات رێککەوتنێکی ئەتۆمی باشتر واژۆ بکات.
بە گوتەی وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، رەوتی گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران توندتر دەبێت و گەمارۆکان کەرتەکانی وزە، گواستنەوە وبانکی لە خۆ دەگرێت.
وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا دەڵیت، بڕیاردراوە کە سەدان کەیسی دیکە بخاتە سەر گەمارۆ نوێیکان.
هاوکات رەخنە لە رەفتاری سیاسەتی ئۆباما دەگرێت”ئەم هەنگاوە مۆری کۆتایی لە سەر سیاسەتی نەرمکێشی ئیدارەی باراک ئۆباما، کە وەهمی گۆڕینی رەفتاری ئێرانی هەبوو”.
منوچین ئێرانی، بە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم ناو برد وگوتی، تاران کەڵکی خراپ لە سیستمی دارایی جیهان وەردەگرێ تاکو سەرچاوەی تیرۆریزمی خۆی دابین بکات.