نوچە-روسیاالیوم
رێکخراوی یۆنسێف، لە نوێترین راپۆرتی سەبارەت بە دۆخی مرۆیی یەمەن هۆشداری دەدات و دەڵێت، هەر دە خولەک جارێک منداڵێکی یەمەنی بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەست دەدات.
بەڕێوەبەری ناوچەیی رێکخراوی یۆنسێف لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، هەواڵی مەرگی منداڵانی یەمەنی بەم شێوەی پشتڕاست کردۆتەوە.
بە گوتەی خیرەت کابالاری، یەمەن بۆ منداڵانی یەمەنی بۆتە جەهەندەم.
کابالاری بە ئاماژەدان بەوەی، کە ١.٨ ملیۆن کەس منداڵی یەمەنی دوچاری بەدخۆراکین و ٤٠٠ هەزار منداڵی دیکەش دووچاری کەم خۆراکی بوونەتەوە. دۆخی یەمەن تا دێ ئاڵٶزتر و قەیراناویتر دەبێت و شەڕ لەم وڵاتە، قەیرانی ئابوری بەدوای خۆیدا هێناوە