راپرسی بۆ سەربەخۆیی لەم هەرێمە سەرکەوتوو نەبوو

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

بە گوێرەی راپۆرتی کۆمیساریای باڵای دەوڵەتی فەڕەنسا، ناوەندی کالدونیای نوێ دەنگی بە سەربەخۆیی و جیابوونەوەی لە فەڕەنسا نەدا.

٥٦.٤ دەنگدەر، دەنگی نەرێنی و ٤٣.٦ دەنگی ئەرێنییان بەم راپرسییە دراوە.

رێژەی بەشداری لەم راپرسییە زۆر بووە و ٨٠.٦٣ی دانیشتوانی ناوچەکە خاوەنی مافی دەنگدان بوونە. بەم شێوەی لە دایکبونی وڵاتێک بە ناوی کالدونیای نوێ یان کاناکی  رەتکرایەوە.

تا پێش بەڕێوەچوونی ئەم گشتپرسییە، راپرسیەکان باسیان بە سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان بە سەربەخۆیی ناوچەکە کردبوو، بەڵام ئێستا ئەنجامی دەنگدانەکە نیشانی دەدا کە رێژەی دەنگەکان بۆ رەتکردنەوەی پرسی سەربەخۆیی ناوچەکە زیاتر بووە.

کالدونیا بە ژمارەی دانیشتوانی، دەگاتە ٢٧٠ هەزار کەس، لە مەودای ٢٠٠ کیلۆمەتری کەنارەکانی رۆژهەڵاتی ئۆسترالیا هەڵکەوتووە و وەک گرنگترین بنکەی سەربازی فەڕەنسە لە ئۆقیانوسی ئارام هەژمار دەکرێت.

ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاندووە کە پرۆسەی سەربەخۆیی ناوچەکە شکستی هێناوە، بەڵام بەڵێنیشی داوە کە دەوڵەتەکەی ئازادی و یەکسانی بۆ تێکڕای هاووڵاتیان دابین بکات

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com