بەریتانیا داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

سەرۆکی دەزگای دپلۆماسی بەریتانیا، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کۆتایی بە شەڕی یەمەن بهێنێت.

جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئێستا کە دەرگایەک بەڕووی ئاشتی لە یەمەن کراوەتەوە. ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ هەڵوێست وەربگرێت و کۆتایی بە شەڕی چەند ساڵەی ئەم وڵاتە بهێنێت.

بە گوتەی هانت، ئێستا باشترین کاتە بۆ دەستوەردانی ئەنجومەنی ئاسایش لە شەڕی یەمەن.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، شەڕی چەند ساڵەی یەمەن نیشانی دا کە هیچ چارەسەرێکی دیکە بۆ کۆتایی بە شەڕی لەم وڵاتە بوونی نییە. ئێستا کە هەلێک لە بەردەم ئاشتی رەخساوە،لایەنەکان دەبێ بکەونە گفتوگۆوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com