قۆناغی دووەمی گەمارۆکان دەستیپێکرد

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، کە لە شەش خاڵ پێکهاتوون. وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت “سەختترین سزاکانی ئەمریکا دەبێت بۆ سەر ئێران لە مێژووی خۆیدا”.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە ٥-١١-٢٠١٨)، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، کە لە دوازدە خاڵ پێکهاتوون. و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت “سەختترین سزاکانی ئەمریکا دەبێت بۆ سەر ئێران لە مێژووی خۆیدا”.

سزاکانی قۆناغی دووەمی ئەمریکا بریتین لە: 

١- گەمارۆی سوودمەندیی بەندەرەكان و كەشتیسازی و راگوێستنی دەریایی كە ئەو هێڵ و رێگە دەریاییانە دەگرێتەخۆ، كۆماری ئیسلامی كاڵایان پێدا رادەگوێزێت. 
٢- گەمارۆی ئاڵوگۆڕەكانی پەیوەندیدار بە نەوت و كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران و كڕینی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان یان پێترۆكیمیایی لە ئێران.
٣- گەمارۆی ئاڵوگۆڕە داراییەكانی دامەزراوگەلی بیانی لەگەڵ بانكی ناوەندیی ئێران و دامەزراوە داراییەكانی ئێران. 
٤- گەمارۆی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی تایبەتی پەیامگەلی دارایی بۆ بانكی ناوەندیی ئێران و دامەزراوە داراییەكانی ئێران لە ژێر چاودێری بەشی 1245ی یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی.
٥- گەمارۆی خزمەتگوزارییەكانی بیمە.
٦- گەمارۆی بەشی وزەی ئێران.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند: تەنیا چەند کاژێر پێش دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی سزاکان بۆ سەر ئێران رایگەیاند، گەمارۆکان، قورسترین سزاکانن دژی گەورەترین پشتیوانی تیرۆر لە جیهاندا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی “ئەو گەمارۆیانەی، کە دەستپێدەکەن، سەختترین گەمارۆکانن دژی ئێران، کە ئامانج لێی، کورتکردنەوەی دەستی گەورەترین پشتیوانی تیرۆیزمە لە جیهاندا. رژێمێک کە لە دوو هەفتەی رابردوو ئۆپەراسیۆنی تیرۆری لە دڵی ئەوروپا رێبەری کردووە. پێش دەستپێکردنی ئەم گەمارۆیانە توانیومانە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبکەینەوە کە دڵنیام زیاتر لەوەش دادەبەزێت”.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت “راشکاوانە بڵێم، لە مانگی ٥ و راگەیاندنی سەرۆک ترەمپ بۆ کشانەوەمان لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، سەدان کۆمپانیای ئەوروپی لە ئێران هەڵهاتوون. هەموو جیهان تێگەیشتوون، کە ئەو سزایانە ریشەی پەرەپێدانی تیرۆر لەلایەن ئێرانەوە وشکدەکات. هەلێکیش بۆ ئێرانییەکان دەڕەخسێنێت تاوەکو ئەو گۆڕانکارییانەی دەیانەوێت لە گۆڕینی رژێمی ئێران، ئەنجامی بدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com