نوچە-النشرە
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە،٤ی نۆڤەمبەر سەردانی وڵاتی عەمان دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئیسرائیل کاتز،سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، ئەمڕۆ سەردانی عەمان دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەم سەردانی کاتز بۆ عەمان، دوای ئەوەی دێ کە هەفتەی رابردوو، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بڕیارە لە درێژەی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی عەرەبی، سەردانی بەحرەین بکات.