سزاکانی سەر ئێران ئەم بوارانە ناگرێتەوە

0

نوچە-العربیە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا دەڵێت، ئامانجی سزا  وگەمارۆکانی سەر ئێران تەنها رژێمی ئێرانە نەک خەڵکی ئەم وڵاتە.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە ئامانجی گەمارۆکان، کۆتاییهێنان بە کردەوە تێکدەرانەکانی ئێران و بە هیچ شێوەیەک نامانهەوێ خەڵکی ئەم وڵاتە سزا بدەین.

ئەمڕۆ یەکشەممە،٤ی نۆڤەمبەر، رۆژنامەی گاردیان بڵاوی کردەوە کە هەر یەک لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بە شێوەی هاوبەش داوایان لە وەزارەتی خەزێنەداری و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە، کە لیستێک لەو کاڵا و شتومەکانە بخاتە ڕوو کە بۆ هەناردەکردنیان بۆ ئێران رێگەپێدراون.

لە بەرامبەردا، برایان هوک، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، رایگەیاندووە واشنتۆن رێگری لە هەناردەکردنی پێداویستی مرۆیی بۆ ئێران ناکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com