نوچە-یۆرۆ نیوز
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لانی کەم ١٥ کەس لە خەڵکی مەدەنی گیانیان لە دەست دا.
روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا، کە بنکە سەرەکییەکەی لە لەندەن جێگیرە. رایگەیاندووە، ٥ کەس لە کوژراوەکان منداڵ بوونە.
ئەم هێرشەی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی داعش لە پاڕێزگای دێرەزوور ئەنجام دراوە.
رامی عەبدولرەحمان، گوتەبێژی روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا رایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هێزەکانی هاوپەیمانان سێ ناوچەیان لە پاریزگای دێرەزوور بۆردوومان کردووە
جێی ئاماژەیە، هێزەکانی سوریای دیموکرات دوای ئەوەی کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان کشاونەتەوە، رایانگەیاندووە بە هۆی بۆردوومانی بنکە وبارەگاکانیان لە لایەن تورکیاوە، بە شێوەی کاتی شەڕ لە دژی داعش رادەگرن.