هۆشداری لەبارەی شەڕی فیرقەیی دەدرێ

0

نوچە-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە یاداشتێکدا، ئاماژەی بە جموجوڵی هەزارەکانی ئەفغانستان کردووە و دەڵێت، ئەم گروپانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی داعش و تاڵیبان چەکیان هەڵگرتووە و ئەم دوو رێکخراوە وەک مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی ئەفغانستان هەژمار دەکەن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان شیعە هەزارەکان و هێزەکانی تاڵیبان لە ئۆروزگان، مەترسی دەستپێکی شەڕی فیرقەیی بەدواوەیە.

هەزارە شیعەکانی ئەفغانستان، بۆ دابینکردنی ئەمن و ئاسایشی خۆیان پڕچەک دەکەن و پێیانوایە، حکومەتی مەرکەزی توانای پاراستنی ئەوانی نییە.

شەڕی نێوان تاڵیبان و هەزارەکان، دوای ئەوەی دەستی پێکرد کە ئەم گروپانە ئامادە نەبوون باج بدەنە تاڵیبان.

بە هۆی شەڕی نێوان ئەم دوو لایەنە، لانی کەم ٤٣ کەس کوژراون و ٣٠٠ خێزانی شیعەی هەزارەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان دوور کەوتوونەتەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com