ترەمپ، پلانی شەڕی بەدەستەوەیە

0

نوچە-کامان دریمز

پێگەی بەناوبانگی کامان دریمزی ئەمریکی، لە یاداشتێکدا نوسیویەتی، سەپاندنی خولی دووەمی گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، دوایین هەنگاوی دۆناڵد ترەمپە بۆ شەڕ لە گەڵ ئێران.

کامان دریمز دەڵێت، ترەمپ  وکابینەی سەربازی ناوبراو  و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە، خەریکی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنێکن کە لە لە بەرژەوەندی ئەمریکا و خەڵکی ئێران دابوو. ئەمەش چاندنی تۆوی شەڕە لە دژی ئێران.

دوابەدوای بڕیاری ئەمریکا بۆ سەپاندنی خولی دووەمی سزاکانی سەر ئێران، کە لە رۆژی دووشەممە،٥ی نۆڤەمبەرەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. دەنگی ناڕەزایی سەبارەت بە ئەگەری روودانی شەڕ لە نێوان هەردوو وڵات لە ژمارەیەک لە ناوەند و دامەزراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ و ئاشتی پارێز بەرز بۆتەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com