نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکی کەم وێنەدا، رەخنەی لە ئەمریکا گرتووە و ئاماژەی بە تویتی وەزارەتی ئەمریکا لە بارەی دەستوەردانەکانی ئێران، لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە داوە و داوای لە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کردووە ئەم بەیاننامەیەی وەزارەتی ئەمریکا لە سەر تویتەر رەش بکرێتەوە.
ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، داوای لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کردووە، بەیاننامەکەی خۆی سەبارەت بە دەستوەردانی ئێران لەم وڵاتە رەش بکاتەوە.
یەکێک لە تویتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە هەڵسوکەوتی ئێران لە عێراق، تیایدا هاتووە، حکومەتی ئێران دەبێ رێز بۆ سەربەخۆیی بڕیاری دەوڵەتی عێراق دابنێ و هەوڵی چەک داماڵین لە گروپە میلیشیاییەکانی خۆی لە عێراق بدات.