نوچە-بغداد الیوم
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بەرامبەر بە خولی نوێی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەڵوێستی وەرگرت.
حمید النایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بابەتی راگرتنی هاوردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئێران لە لایەن دەوڵەتی عێراق یەکلا دەکرێتەوە.
بە گوتەی ئەم وەزیرە، دەوڵەتی عێراق پێیوایە کە ئیدارەی ئەمریکا لە هەندێک بواردا عیراقی لە بابەتی گەمارۆکان بە دوور گرتووە.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی راگەیاند، ئەم بابەتە پێویستی بە بڕیاری سیاسی هەیە و تا ئەم بابەتە یەکلا نەبێتەوە، بە یاسای پێشووتر کار دەکەن.
ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە کاتێکدایە کە نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کورستان لە ئێران، گەمارۆکانی ئەمریکای بۆ سەر ئێران بە نادادپەروەرانە وەسف کردووە