نوچە-رۆیتەرز
روسیا رایگەیاند، بەم زووانە میوانداری شاندی دانوستانکاری تاڵیبان دەبێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان ،سەرۆککۆماری ئەفغانستان رەزامەندی لە سەر ناردنی شاندێکی دانوستانکاری وڵاتەکەی بۆ مۆسکۆ دەربڕیوە و بڕیارە شاندی هەر دوو لا بە میوانداری روسیا کۆببنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشکرای دەکات، گفتگۆکانی نێوان شاندی دانوستانکاری تاڵیبان و دەوڵەتی ئەفغانستان رۆژی ٩ی نۆڤەمبەر دەستپێدەکات.
روسیا ساڵی رابردوو، پێشنیاری دانوستانی لە نێوان دوو لایەن کردبوو، بەڵام لە لایەن ئەفغانستانەوە رەتکرایەوە.