نوچە-فۆکس نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، روسیا بە کردەوەکانی خۆی ئاسایشی وڵاتەکەی لاواز دەکات و تا دێ ئەم وڵاتە روو بە رووی گرفت دەکاتەوە.
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لە سەر گفتوگۆی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ دەکاتەوە.
ئەم بەرپرسەی ئەمریکا، لە سەر زاری سەرۆکی وڵاتەکەی دەڵێت، واشنتۆن خوازیاری گرێدانی پەیوەندییەکی بەهێز لە گەڵ مۆسکۆیە و ئەمەش پێویستی بە گۆڕینی رەفتار و سیاسەتی ئەم وڵاتەیە.
لە لایەکی دیکەوە، مایک پەمپیۆ بە ئاژانسی هەواڵی نۆڤێستی روسیای گوتووە، ئەگەر بتوانین پرۆسەی گفتوگۆیەکی بنیاتنەر لە گەڵ مۆسکۆ دەست پێبکەین. شوێندانەری باشی دەبێ و رەنگە ببێتە هۆی گۆڕینی رەفتاری روسیا و سیاسەتەکانی.