نوچە-المیادین
ئەنتەنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان خوازیاری ڕاگرتنی شەڕ و هێرشەکان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی یەمەنە.
گۆترێس، داوای لە سەرجەم لایەنەکانی شەڕی یەمەن کردووە رێگە بە ناردنی کەرەستەی خۆراکی و پێداویستیە سەرەتاییەکان بۆ ئەو ناوچەانە بدەن کە شەڕی لێیە.
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، جەخت لە سەر بوونی ئاماژەی سیاسی ئەرێنی و دڵخۆشكەر لە یەمەن دەکات و دەڵێت، هەموو هەوڵەکان بخرێنە گەڕ تاکو پرۆسەی دانوستانی سیاسی لەم وڵاتە دەست پێبکات.
ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداری لە بارەی دۆخی یەمەن دەدات رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری بەردەوام بوونی شەڕی یەمەن،١٤ ملیۆن کەس لە هاوڵاتیانی یەمەنی لە گەڵ برسێتی و قاتوقڕی بەرەوڕوو دەبنەوە.