ئێران وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە،٣ی نۆڤەمبەر بەرامبەر بە بڕیاری گەڕاندنەوەی سەرجەم گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە کە بە هۆی رێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن ئەمریکاوە هەڵگیراوبوون، هەڵوێستی وەرگرت و رایگەیاند، واشنتۆن توانای گوشار هێنانی زیاتری بۆ سەر وڵاتان و ئابوری جیهان نییە و ئەم بڕیارەی ئەمریکای بە شەڕی دەرونی وەسف کرد.

بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمریکای بە نانەوەی ترس و دڵەڕاوکێ تۆمەتبار کرد و جەختی کردەوە کە دەوڵەتی حەسەن روحانی، بەرامبەر بەم گەمارۆیانە پلان و نەخشەرێگای تایبەتی ئامادە کردووە.

بە گوتەی بەهرام قاسمی، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ سەرپۆش دانان لە سەر ئەو شکستانەی کە لە بواری ئابوری  بەرەوڕووی بۆتەوە، ئەم گەمارۆیانەی بە سەر ئێراندا سەپاندۆتەوە.

ئەم بەرپرسە باڵای ئێران گوتی، کۆماری ئیسلامی ئێران توانا و زانایی ئیدارەی دانی ئابوری وڵات و دابینکردنی بژێوی ژیانی خەڵکی ئەم وڵاتەی هەیە.

پێشتریش حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران گوتویەتی، ئەمریکا لە رابردووشدا بە هەموو جۆرێک سزای ئێرانی داوە و خولی دووەمی گەمارۆکانی سەر ئێران بابەتێکی دەروونی و پڕوپاگاندەیە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com