نوچەنێت
ئەمریکا و تورکیا، لە چوارچێوەی نەخشە رێگای مەنبج دەستیان بە دەوریەی هاوبەش کرد.
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سوپای ئەمریکاو تورکیا، یەکەمین دوریەی هاوبەشیان ئەنجامدا. ئەمەش دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان هەردوو سەرۆکی ئەم وڵاتانە، دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان دێت.
وەزیری بەرگری تورکیا، لەبارەی ئەم مەشق و راهێنانە دەڵێت”له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگەی مەنبج، مه‌شق و راهێنانی هاوبه‌شی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا رۆژی ٢٥ی مانگی ١٠كۆتاییهات. به‌پێی ستراتیژییه‌ته رێككه‌وتووه‌كه‌ی نێوانمان و به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئه‌مریكا به‌ئێمه‌ی داوه، ده‌بێ یه‌په‌گه/په‌یه‌ده/ په‌كه‌كه ده‌ربكرێن و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌ش راده‌ستی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی منبج بكرێت. سه‌رباری ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دراون، یه‌په‌گه/په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له مەنبج هاوشێوه‌ی عه‌فرین ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق و چاڵ”.