سعودیە پڕۆژەیەکی نوێ لە بەغدا رادەگەیەنێ

0

نوچە-السومریە نیوز

دەوڵەتی سعودیە لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ عێراق، بڕیارە ناوچەیەکی وەرزشی بەغدا بکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە،١ی نۆڤەمبەر رایگەیاند سعودیە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی وەرزشی لە شاری بەغدا تەرخان کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە روو، کە  سعودیە ئەم پڕۆژەیە وەک دیاریەک پێشکەش بە وەرزشی عێراق دەکات و بڕیارە لە نزیک بازاری میوە و تەڕەی”الرشید”  لە باشوری بەغدا بکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە  ساڵی رابردوو لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بەڵێنی دابوو کە یاریگایەکی وەرزشی وەک دیاری پێشکەش بەم وڵاتە بکات

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com